توركیا رەگەزنامەی وڵاتەكەی داوەتە 12 هەزار ئاوارەی سووری

‌ئاوارەكانی سوریا لە كەمپێكی توركیا

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی توركیا ئاشكرای دەكات، لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا نزیكەی 12 هەزار سووری بوونەتە خاوەن رەگەزنامەی توركی.

لەوبارەیەوە ئەحمەد ساریجان بەڕێوەبەری رەگەزنامەی توركیا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا 12 هەزار سووری توانیویانە ببنە خاوەن رەگەزنامەی توركیا، ئەمەش كاتێك بە پڕۆسە یاساییەكەدا تێپەڕیون.

ساریجان ئاماژەی بەوەشداوە كە بە 2 رێگا دەتوانن ببنە خاوەن رەگەزنامەی توركیا، یەكەمیان وەكو هەر هاووڵاتییەكی تری بێگانە دەبێت یاساكانی بەسەردا جێبەجێ بكرێت، دووەمیش ئەوانەی بەر لە شەڕی ناوخۆی سووریا هاتوونەتە توركیا پڕۆسە یاساییەكەیان بەسەردا جێبەجێكراوە.

ساریجان ئاشكراشیكردووە، 6 هەزار و 250 سووری لە توركیا لەدایك بوونە و ئەو مافەیان دراوەتێ كە ببنە خاوەن رەگەزنامە، هەروەها 4 هەزار و 500 كەسیش لەرێگەی هاوسەرگیرییەوە توانیویانە ئەو مافە بە دەستبهێنن.

باسی لەوەشكردووە، ئاوارە سوورییەكان كە ژمارەیان 3 ملیۆنی تێپەڕاندووە ناتوانن ببنە خاوەن رەگەزنامەی توركیا تاوەكو یاسایەكی تایبەتیان بۆ دەرنەچێت، چونكە ئەوان وەكو ئاوارە لەتوركیا جێگەیان بۆ كراوەتەوە.


AM:09:16:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو