سوریا دوو داواکاری ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
وێستگه نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا دوو نامه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌میندارێتی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت پێویسته سنورێك بۆ هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی سوپای سوریا دابنرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كرد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌میندارێتی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرشی سوپای سوریا بێته ده‌نگ، له‌كاتێكدا كه ئیسرائیل له شاری مسیافی سوری سوپای ئه‌سه‌دی چه‌ند جارێك كردووه‌ته ئامانج.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سوپای ئیسرائیل به بیانوی تیرۆرستانی داعش و چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌وه هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر سوریا دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌میندارێتی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌و ئاماده‌نوبوون هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن.
PM:09:21:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت