پەرلەمانتارێک :حکومەتی عیراق لە 20% موچە کەم دەکاتەوە
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق
وێستگە نیوز -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رێژه‌ی 20% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مینداریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2017 بڵاویكرده‌وه كه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی بڕینی ئه‌و رێژه‌یه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ناو بودجه‌یه كه به‌ده‌ست كورتهێنانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وتیشی حكومه‌تی به‌غدا خۆی خستوه‌ته چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن و چه‌ند مه‌رجێكی قورس له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌یه كه تێبینییه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت له رێژه‌ی كورتهێناندا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیگه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه هه‌یه" ئه‌و قه‌رزانه‌یه كه حكومه‌ت له ساڵی 2018 به‌نیازه په‌نای بۆبه‌رێت"، وتیشی ئه‌و قه‌رزانه وا ده‌كات نه‌وه‌ی داهاتووی عیراق باجه‌كه‌ی بده‌ن، ئه‌مه جگه‌له تێبینییه‌كانی دیكه كه په‌یوه‌ندیی به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی كه سه‌ربه فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، زانیاریی نیمچه پشتڕاستكراوه هه‌ن كه گوایه حكومه‌تی به‌غدا و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ناو بودجه‌ی گشتی.
ئاشكراشیكرد كه ئه‌وه‌ش پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه حكومه‌ت ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، هه‌رله ساكارترین فه‌رمانبه‌ره‌وه تا ده‌گاته سه‌رۆك كۆمار و كۆی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌كاته 7 تریلیۆن دینار له تێكڕای موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق كه بڕه‌كه‌ی 36 تریلیۆن دیناره.
مه‌سعود حه‌یده‌ر رونیشی كردوه‌ته‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌كاته 20%ی موچه‌كانیان، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له بودجه‌ی ساڵانی رابردوشدا هه‌وڵی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه دراوه، به‌ڵام ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سوره و ئه‌گه‌ر به‌و رێژه زۆره كه‌مبكرێته‌وه، پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند ناكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هەر ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا لێدوانه‌كانی مه‌سعود حه‌یده‌ری سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێژه‌ی 20% ره‌تكرده‌وه و به "درۆ" وه‌سفیكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێژه‌ی 20% كه‌مده‌كاته‌وه"، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه "ئه‌و بابه‌ته له پرۆژه‌یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 باس نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت درۆن و دوورن له راستییه‌وه".
ر.ع
PM:03:02:14/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت