ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواین واده‌ی له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت دانا

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ پشتیوان جەمال
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواین واده‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران و بودجه‌ی پارێزگاكه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دانا، راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ونه‌ گفتوگۆوه‌.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌ لەتەلاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و په‌یامنێری وێستگه‌ نیوز ئاماده‌ی بوو، ئازاد محەمەد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مۆڵەتی 15 رۆژیان لەبەردەم حکومەتی ھەرێم داناوە کە وەڵامیان بداتەوە، ئاخۆ دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات لەگەڵ بودجەو نەوتی سپی دەکات یان نا.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: "ئەگەر وەڵامی حکومەتی ھەرێم لەھەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا بەگوێرەی یاسای ژمارە سێی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دەستور، گفتۆگۆ لەحکومەتی ناوەند دەکەین بۆ دابنكردنی مووچه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: "بەزوترین کات گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەستپێدەکەین بۆ ئەوەی مەرزەکان بەزوترین کات بەڕووی پارێزگای سلێمانیدا بکرێنەوە بەتایبەت باشماخ و پەروێزخان".

ئازاد محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمە داھاتی خاڵە سنوریەکان وەک خۆی رادەستی حکومەتی  عیراق دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەوانیش مووچەی فەرمانبەران و بودجە بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن".

هــ. ر


PM:01:19:24/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 13492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو