ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆم بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه داوایه‌كی له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تا رۆژی 25ی ئه‌یلول كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه بێنێت و ده‌ڵێت "ده‌نگه ناڕازی و نه‌خێره‌كانیش بۆ ریفراندۆم ده‌نگی ناڕازین له به‌رپرسان و حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌و به‌رپرسانه له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن، به‌ڵام ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن".
د.عه‌بدوڵا وه‌رتی، نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵنیاییه‌وه ململانێی حزبی تێیدا كه‌م ده‌بێت و وتی "پێموانییه ده‌نگی نه‌خێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز هه‌بێت، به‌ڵكو هێزه‌كان خۆیان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بانگه‌شه ده‌كه‌ن و داوا له ئه‌ندامانیان بكه‌ن به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن".
وه‌رتی داوایه‌كیشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی "زۆر گرنگه حكومه‌ت تا 25ی ئه‌یلول كۆتایی به پاشه‌كه‌وتی مووچه بێنێت، چونكه ده‌نگه ناڕازی و نه‌خێره‌كانیش ده‌نگی ناڕازین له به‌رپرسان و حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌و به‌رپرسانه له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن، به‌ڵام ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێیوایه حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت تا 25ی ئه‌یلول كۆتایی به پاشه‌كه‌وتی مووچه بێنێت، وه‌رتی وتی "پاشه‌كه‌وتی مووچه سته‌مێكی گه‌وره بوو و ئه‌وه‌ش كاری ئه‌و حزبانه‌یه كه له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن كۆتایی پێ بهێنن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی داعش و نه‌هاتنی بووجه له به‌غداوه، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌یڕه‌و كرد.
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و له ئه‌مڕۆشه‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 23-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:04:27:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 9924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت