قوباد تاڵهبانی ئیدانهی تووندوتیژییهكان دهكات
قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ھهرێمی كوردستان لە پەیامێکدا بە ئیدانهی توندوتیژییهكان دژ به بارهگا سیاسییهكان دهكات.
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ھهرێمی كوردستان له تویتێكیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاندوه: ھهموو ھێزه ئهمنییهكانی كوردستان له ئامادهباشیدان بۆ نهھێشتنی تێكدانی ئارامی و سهقامگیری شارو شارۆچكهكانی كوردستان.
قوباد تاڵهبانی، به توندی ئیدانهی ئاژاوهگێری و توندوتیژی دژ به بارهگا سیاسیهكان دهكات.
دوێنێ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەکی بارزانی خوێندرایەوە، کە تیایدا راگەیاندبوو، ئامادە نییە بەردەوام بێت لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و داواشی کردبوو یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم هەموار نەکرێتەوە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی پەرلەماندا چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر رابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و رێگرییان لێکرد کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەکەی ئەنجام بدات.
لە هەوڵەکانی هەڕەشەکردن لە رابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رابوون مەعروف لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و هێزی پارتییەوە لە ناو پەرلەماندا دەستبەسەر کرا و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد.
هەر لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر پەرلەمان، رێبوار کاکەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و ساڵح هەرکی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەلایەن ئەو هێرشبەرانەوە هێرشیان کرایەسەر و بریندارکران و ئازاردران. هەروەها سەنتەری میترۆ رایگەیاندبوو، ئەوەی لە پەرلەمان روویدا لوتکەی بێڕێزی بوو بە یاسا رێگریکردن لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و کەی ئێن ئێن بۆ رووماڵکرنی رووداوەکان جەوهەری ئەو هێزانەی ئاشكراكرد كە رێگەیان بۆ ئەم هێرشانە خۆشكرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە شهوی رابردوو لە قەزای زاخۆ ژمارەیەک کەس هێرشیان کردە سەر مەکۆی گۆڕان و کۆمیتەی یەکێتی و رادیۆی ئاشتی لە بینای کۆمیتەی یەکێتی و ئەو دوو بارەگا حزبییە و ئەو رادیۆیەیان سوتاند.
بارزانی لە ساڵی 2013وە بە درێژکراوەیی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بووە تا ئێستا و لە نامەکەیدا باسی پێشهاتەکانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و هەروەها رووداوەکانی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی نەکردووە، کە بووەهۆی لەدەستدانی نزیکەی 51% خاکی کوردستان.
هــ. ر
AM:09:57:30/10/2017
ئهم بابهته 62772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت