كه‌شناسێكی كورد: له‌م سێ رۆژه‌دا مه‌چن بۆ سه‌یران و شاخڕه‌وی مه‌كه‌ن
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسێكی كوردستان باسی هاتنی شه‌پۆله بارانبارینه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه ده‌كات و هۆشداریش ده‌داته هاووڵاتییان له باره‌ی سه‌ردانی كردنی ناوچه شاخاوییه‌كان.
هاوكات كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خیرایی با، لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقەو باران بارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ده‌شڵێت: "سبەینێ چوارشەممە 1ی ئایاری 2024، ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆل لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێروبەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لەدواى نیوەرۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان باران بارین لە دواى نیوەرۆ دەست پێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە".
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و بڕى باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە:
سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 4-6 ملیمه‌تر
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچەشاخاوییەکان 7-10 ملیمه‌تر
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى 6-10 ملیمه‌تر
ئیدارەى سەربەخۆى راپەرین 8-10 ملیمه‌تر
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان 8-10 ملیمه‌تر
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک 2-5 ملیمه‌تر
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ 2-5 ملیمه‌تر
ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 3-5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
هاوكات پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی له لێدوانێكدا به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: لە ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەممە 30ی نیسان، تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، كاریگەریی باران بارین بەردەوامی دەبێت.
وتیشی: "بەتایبەتی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بارانی زۆرتر لەو سێ رۆژە دەبارێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو سێ رۆژە شاخی رەوی و ناوچە شاخاوییەکان به‌كار نه‌هێنن، چونكە هەورەگرمە و هەورەتریشقە (بروسکە) هەیە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 25
زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 25
کەرکوک: 27
سۆران: 23
حاجی ئۆمەران: 15
گەرمیان: 29
PM:12:14:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت