عه‌لی باپیر: كۆده‌نگی بۆ ریفراندۆم نه‌كرا و به یاسا رێكنه‌خرا
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
وێستگه نیوزـ
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پێی وایه كه ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌نگیی بۆ نه‌كرا و به‌یاسا رێكنه‌خرا و له‌ناو خه‌ڵكیشدا رێخۆشكردنی بۆ نه‌كرا.
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامێکیدا كه ئەمڕۆ شەممە له 17یەمین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا (کەنەکە) له‌هۆڵه‌ندا بڵاوکرایەوە رایگەیاند "ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نه كۆده‌نگیی بۆ په‌یداكرا، نه به‌یاسا ڕێكخرا، نه له‌نێو خه‌ڵكدا رێخۆشكردنی بۆ كرا!"
عەلی باپیر راشیگەیاند "وێڕای ڕه‌خنه‌و تێبینیمان له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی‌و هه‌ل‌و مه‌رج و هانده‌ری ریفراندۆم، به‌ڵام هه‌ر (به‌ڵێ)مان بۆ كرد، چونكه به ره‌وامان نه‌زانی بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ڵێین، به‌ڵێ.
وتیشی: "پێشتر ئه‌و ئه‌گه‌رو ده‌رهاویشته خراپانه‌شمان له‌به‌رچاوگرتبوون، كه هه‌ندێكیان سه‌ره‌تاتكه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ده‌ركه‌وتوون، بۆیه هێنده جه‌ختمان له‌سه‌ر دواخستنی و زه‌مینه بۆ سازكردنی كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه داوا‌و ڕه‌جای ئێمه‌و غه‌یری ئێمه‌ش حیسابی بۆ نه‌كرا!"
عەلی باپیر لەو پەیامەیدا داوای لە بریار بەدەستانی هەرێم كردووه چیتر ماف و داخوازییه ڕه‌وا‌كانی گه‌لی کورد بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه بچووكه شه‌خسیی و حزبییه‌كان به‌كار نه‌هێنین، ئه‌گه‌رنا شه‌رمه‌زاری لای خوا‌و خه‌ڵك ده‌بن و نه‌ك هیچ به‌هیچ ناكه‌ین، بگره ئه‌وه‌شی هەیە له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین!.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ساڵی 1999ەوە دامەزراوە و بارەگای سەرەکیی لە شاری بڕوکسلی پایتەختی بەلجیکایە و لە هەرچوار بەشی کوردستان 265 ئەندامی هەیە.
هەموو ساڵێک کۆنگرەیەکی خۆی بەڕێوە دەبات و لە ئێستاشدا لە هۆلەندا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی 17هەمین کۆنگرەی خۆیەتی و رێبوار رەشید و نیلوفەر کۆچ هاوسەرۆکانی ئێستای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانن.
ر.ع
PM:06:36:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت