عه‌لی باپیر: من ناڵێم نه‌خێر ئه‌گه‌ر دڵنیا بم
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
وێستگه نیوزـ
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێكی توركی رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به ریفراندۆم من ناڵێم نه‌خێر ئه‌گه‌ر دڵنیابم له‌وه‌ی له 25ی ئه‌یلولدا ریفراندۆم ده‌كرێت.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فه‌هیم ئاشته‌كین، رۆژنامه‌نوسی توركی فه‌هیم ئاشته‌كین كه رۆژی 6ی ئه‌یلولی 2017 له سایتی رۆژنامه‌ی"گه‌زه‌ته دیوار"ی تورکی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه كورد وه‌ك هه‌موو میلله‌تانی دنیا مافی خۆیه‌تی ببێته ده‌وڵه‌ت.
عه‌لی باپیر رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دڵنیا بێت ریفراندۆم له رۆژی 25ی ئه‌یلولدا ئه‌نجام ده‌درێت، "ئه‌وا من ناڵێم نه‌خێر"، وتیشی: "رای خۆم راده‌گه‌یه‌نم، ئه‌وسا ده‌ڵێم به‌ڵێ، ئه‌وكاته‌شی شكستی هێنا، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی بارزانییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ده‌رباره‌ی ریفراندۆم په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردون؟ عه‌لی باپیر ئاشكرایكرد كه "له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا یه‌كترمان بینیووه و گفتوگۆشمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران‌دا هه‌بووه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دانیشتون و ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م وت به‌وانیشم وتووه."
سه‌باره‌ت به رۆڵی عه‌ره‌بستانی سعودی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی باپیر وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی من بیستومه، بارزانی به پشتیوانیی سعودیه و ئیمارات ئه‌م كاره‌ی كردووه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌گه‌رچی بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی سعودیه‌دا وتی په‌پوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سعودیه له باڵاترین ئاستدایه و وه‌ك بیستومه سعودیه پاره‌ی ناردووه".
PM:12:20:12/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت