بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترس له ئابڵوقه‌ی ئابووری، ئه‌وقاف دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیان له دروستبوونی ئابڵوقه‌ی ئابووری، مامۆستایانی ئایینی دڵنیایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ته‌وه‌ری سبه‌ینێیان بۆ وتاری مامۆستایانی ئاینی ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیانه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته ئابوورییانه‌ی كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌وه.
وتیشی "هه‌موو سه‌ركه‌وتن و ئازادییه‌ك پێویستی به قوربانیدان هه‌یه، بۆیه مامۆستایانی ئاینی دڵنه‌وایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان له‌وه‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه رووبه‌ڕووی ئابڵوقه‌ی ئابووری ببینه‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌وقاف وتیشی "هه‌رچه‌نده پێناچێت ئه‌و حاڵه‌ته رووبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش رووبدات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و مامۆستایان داوای خۆڕاگری له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، هه‌مانكات داوا له بازرگانانیش ده‌كه‌ن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا شمه‌ك نه‌شارنه‌وه و گرانی نه‌كه‌ن".
رۆژی 25-9-2017 هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ر زوو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌ربڕی و ئێواره‌ی رۆژی 29-9-2017 هاتووچۆی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییان له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانه‌وه راگرت.
له وته‌یه‌كدا كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2017، له ئه‌نقه‌ره-ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شیكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه داخستنی سنوری وشكانیی توركیا به روی عیراقدا، كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه پێشتر گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ باكوری عیراق راگیران، به‌م نزیكانه‌ش سنوره‌كان و بواری ئاسمانی داده‌خرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان وتی: "داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین وانه له هه‌ڵه‌كانی فێر بێت و چه‌ند بتوانێت په‌له بكات له هه‌نگاونان بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه."
ئەردۆغان به‌پێویستیشی زانیووه كه بە زووترین کات ئه‌نجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێندرێتەوە، جه‌ختیشیكرده‌وه كه بە هیچ شێوەیەک هەڵوێستیان لە دژی کورد نییه.
رۆژی چوارشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی تاران-ی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه.
دواتر سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند كه گوایه "به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرمان هه‌یه که ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له پشت کوردستانی سه‌ربه‌خۆن."
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌بێت ئێران و تورکیا ڕێکاری زۆر توند بگرنه‌به‌ر و دژی هه‌رێمی کوردستان ببنه‌وه وتی: "به پێی ئه‌و به‌ڵگه و زانیاریانه‌ی که حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌مریکا و ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به بابه‌تی کوردستان به رێککه‌وتنی گشتی گه‌یشتوون و بارزانی به‌م ڕیفراندۆمه هه‌ڵه‌یه‌کی کرد که قابیلی به‌خشین نییه."
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران وتی: ئەمریکا و هێزه بیانییەکان، جێگای بڕوا نین و دەیانەوێت ئیسرایلی نوێ لە ناوچەکە دروست بکەن، ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی بە "ناپاكی" لە ناوچەکە وەسف کرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئێران و تورکیا بە هەرجۆرێك بێت، ڕێگە به‌و کارە نەدەن.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئێران دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێت له 25ی ئه‌یلولی 2017 و له‌وكاته‌وه به‌رپرسانی تاران و ئه‌نقه‌ره چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌و ریفراندۆمه كردووه و چه‌ند رێوشوێنێكیشیان دژی هه‌رێمی كوردستان گرتوه‌ته‌به‌ر.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له رۆژی 25ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه له حكومه‌تی عیراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم سه‌دا 92ی به‌شداربووانی پڕۆسه‌كه به به‌ڵێ ده‌نیان داوه.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ریفراندۆمه‌كه، حكومه‌تی عیراق چه‌ند رێوشوێنێكی گرته‌به‌ر وه‌ك هه‌وڵدان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتریش گه‌شتی ئاسمانیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی راگرت.
PM:10:08:05/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت