ئەوقاف بەتەمەنترین و بچوکترین حاجی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ ئاشكرا دەكات

‌تەلاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

 بەتەمەنترین و بچوكترین حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان دانیشتووی شارۆچکەی سۆرانن یەكێكیان 100 ساڵ و ئەوەی دیكەش 18 ساڵە.  

نەبەز ئیسماعیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی حاجییانی ئەوقاف لە وڵاتی سعودیە بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ ژنێکە بەناوی هەڵاڵە مەحمود كه‌ ته‌مه‌نی 100 ساڵه‌.



وتیشی: بچوکترین حاجیش گەنجێکی ته‌مه‌ن  18 ساڵە بەناوی محەمەد عەلی و هه‌ردوو حاجییه‌كه‌ش دانیشتوی قه‌زای سۆرانن.



بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ چوار هەزار 867 هاوڵاتی  هه‌رێمی کوردستان بەمەبەستی به‌جێگه‌یاندنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیەیان كردووه‌.


PM:08:26:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو