شاسوار عهبدولواحید: رۆیشتنی مام جهلال ئهركی ههموومانی قورستر كرد
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ
وێستگه نیوز-
سهرۆكی لیستی نهوهی نوێ، لهسهر كۆچی دوایی سهرۆك مام جهلال ڕایگهیاند مام جەلال نمونەی سەرکردەی دڵسۆز و بوێر و پشوو درێژی خەباتی کوردایەتی بوو، بەڕۆیشتنی ئەرکی هەموومانی قورستر کرد و مەیدانی خەباتی چۆڵکرد.
شاسوار عهبدولواحید له بروسكهیهكی ماتهمینیدا كه ئاراستهی خانهوادهی خوالێخۆشبوو مام جهلالی كردووه دهڵێت :لە دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان ، خەمباریەکی گەورە بە دوای خۆیدا جێدەهێڵێت و بۆشاییەکی یەکجار گەورە دروست دەکات .
دهقی بروسكه ماتهمینییهكهی سهرۆكی لیستی نهوهی نوێ:
بەرێزان / خانەوادەی خوالێخۆشبو مام جەلال :
پڕ بە دڵ خەمبارین بەکۆچی دوایی مام جەلالی سەرکردە و خەباتگێڕی دێرینی کورد. مام جەلال نمونەی سەرکردەی دڵسۆز و بوێر و پشوو درێژی خەباتی کوردایەتی بوو، بەڕۆیشتنی ئەرکی هەموومانی قورستر کرد و مەیدانی خەباتی چۆڵکرد.
نەخۆشکەوتنی مام جەلال لە رابردودا و دورکەوتنەوەی لە کایەی سیاسی ، کاریگەری تەواوی هەبوو ، نەک لەسەر کوردستان بە تەنها ، بەڵکو لەسەر تەواوی عێراق ، ئێستایش کۆچی دوایی ئەم پیاوە مەزنە لە دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان ، خەمباریەکی گەورە بە دوای خۆیدا جێدەهێڵێت و بۆشاییەکی یەکجار گەورە دروست دەکات .
ئومێدەوام خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەسوکار و میللەتی کورد بداتەوە.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ
شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی لیستی "نەوەی نوێ"
PM:05:32:03/10/2017
ئهم بابهته 10611
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت