تاڵهبانی گەیشتە ئەڵمانیا
جەلال تاڵەبانی.. سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
میدیاكانی یهكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویان كردهوه، بەمەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لەبارودۆخی تەندروستی، مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەردانێک گەیشتە ئەڵمانیا.
میدیاکانی یەکێتی لە زاری پزیشکی تایبەتیی مام جەلالەوە رایانگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2017 سەرۆک مام جەلال سلێمانی جێ ھێشت بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت" .
سەرچاوەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو، "سەردانەکەی مام جەلال بە مەبەستی تێست و پشکنینی ئاساییە بۆ دڵنیا بوون و پێداچونەوەی پزیشکییە وەک کاتەکانی پێشتر".
AM:12:02:12/09/2017
ئهم بابهته 5424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت