ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئێمه و یه‌كێتی هیوایه‌كی مام جه‌لال بوو
ساتی واژووکردنی ێككه‌وتنی ده‌باشان له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتننامه‌ی حزبه‌كه‌یان و یه‌كێتی كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆك مام جه‌لالدا واژوو كرا هیوایه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانی یه‌كێتی نه‌یانهێشت ئه‌و هیوایه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "بێگومان كۆچی دوایی مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان".
عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس وتی: "رێككه‌وتنی ده‌باشان كه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به ئاماده‌بوونی جه‌نابی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان واژوو كرا، دوایین رێككه‌وتننامه بوو كه مام جه‌لال كردی، ئومێده‌وار بووین رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكرێت".
وتیشی "رێككه‌وتننامه‌كه هیوایه‌كی مام جه‌لال بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانی یه‌كێتی كه له دوای مام جه‌لالن هیواكه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرد".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، سه‌رۆك مام جه‌لال له ناوه‌ڕاستی مانگی 12ی ساڵی 2012 كاتێك سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دا و له‌و كاته‌وه باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بوو.
PM:05:26:03/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت