سەعدی ئهحمهد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وتەبێژی ئهو حزبه رایگەیاند كهجەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی لە تەمەنی 84 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
وتەبێژی یهكێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی "بەداخەوە جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".
جەلال تاڵەبانی ناوی تەواوی (جەلال حوسامەدین شوکروڵا)یە و بە (مام جەلال) ناسراوە، لە 12ی تشرینی دووەمی 1933 لە دایکبووە و خوێندنی کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، هاوسەرەکەی مام جهلال ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ە و دوو منداڵیان بە ناوەکانی قوباد و بافڵ هەیە.
لە ساڵی 1976 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دامەزراند، لە دوای دامەزراندنی یەکێتییەوە بە بەردەوامی سکرتێری گشتیی ئەو حزبە بووە.
له 6ی نیسانی 2005، مام جهلال بووە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عیراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن و یەکەم سەرۆک کۆماری کورد بووە لە عیراقدا.
لە 24ی تەمموزی 2015 و لە دوای دوو خول مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماردا، فوئاد مەعسوم بوو بە سەرۆک کۆماری عیراق و شوێنەکەی جەلال تاڵەبانی گرتەوە.
لە 18ی کانونی یەکەمی 2012 مام جهلال دوچاری جەڵتەیەک بوو و بۆ چارەسەرکردن رەوانەی ئەڵمانیا کرا،لە 19ی تەمموزی 2014 و دوای نزیکەی 19 مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیادا گەڕایەوە بۆ سلێمانی و دواجار له رۆژی سێشهممه 3ی تشرینی دووهمی 2017 كۆچی دوایی كرد.
ر.ع
PM:04:37:03/10/2017
ئهم بابهته 7403
جار خوێنراوهتهوه