وێستگه نیوز-
جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مشه‌و كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات و هه‌ڵسوراوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌درێت ده‌نگی گۆڕان به‌ڵێ بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه كه لهههڵسوراوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ریگرتووه، جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌یاننامه‌یه‌ك له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه ده‌ربكرێت و تیایدا جه‌ماوه‌ری گۆڕان سه‌رپشك بكرێت له‌وه‌ی ده‌نگ ئه‌ده‌ن به به‌لێ یاخود نه‌خێر، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه "ده‌نگیان بۆ به‌لێ- یه".
ههڵسوراوهكهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌كه‌م و كوڕییه‌كانی پرۆسه‌كه‌و نه‌گونجاوی كاته‌كه ده‌كرێت"، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار نه‌بێت و ده‌نگ نه‌دات به به‌لێ".
ههڵسوراوهكهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی"رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن سه‌رجه‌میشیان سبه‌ی به‌شداری ده‌نگدانه‌كه ده‌كات و ده‌نگ ده‌دات به به‌ڵێ".
ئەمە لەكاتێكدایە، كە فراكسیۆنی گۆڕان لە 15ی ئەیلول لەمیانەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكانی نەكرد، هاوكات لە پرێس كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان گەڕانەوەی پەرلەمانە بۆ پێش بوونی ئۆپۆزسیۆن و ئەو حزبانەشی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە درێژەیان بە کودەتاکەی پارتیداوە".
PM:06:55:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 38971
جار خوێنراوهتهوه