سه‌رچاوه‌یه‌ك: فه‌خره‌دین قادر به‌نیازبووه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان بكات
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌نیازبووه به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، به‌ڵام پارتی ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌نیازبووه به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "فه‌خره‌دین قادر ویستوویه‌تی وه‌ك سكرتێر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات".
وتیشی: "به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه و ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه كه نه‌چێته په‌رله‌مان".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی پێیوایه كه فه‌خره‌دین قادر ببێته‌وه به سكرتێری په‌رله‌مان كاره‌كه تێكده‌چێت، بۆیه پێیانوتووه گه‌ر بێیت نایه‌ڵین بێیته ژووره‌وه".
وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به فه‌خره‌دین قادر و مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
وابڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017ی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به دوو یاسا كۆببێته‌وه.
جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كردووه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017 له كاتژمێر 11، ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.
كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، هاوكات دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت دوای كاراكردنه‌وه‌ی له 15ی ئه‌یلولی2017.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و درێژ ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای به‌كرێكدانی خانووبه‌ره و ئه‌ویش درێژده‌كرێته‌وه".
PM:01:09:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 26908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت