سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: ئه‌گه‌ری زۆره بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه
تەلاری پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری زۆره حزبه‌كه‌ی بێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و بڕیاریشه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، "له‌و باوه‌ڕه‌داین له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زۆرینه بڕیار بده‌ن بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بێ گۆڕان ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتی "دیاره كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و گۆڕان شكستی هێناوه، گۆڕانیش بۆ كاراكردنه‌وه‌كه نایه‌ته پێشه‌وه".
وتیشی "باڵه‌كه‌ی ئێمه كه نزیكن له گۆڕان هیچ پاساوێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ گۆڕان په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، چونكه بڕگه‌یه‌كی رێككهوتننامهكهشمان ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج، ئێستاش پارتیش ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێمه‌رج".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداربونی یه‌كێتی بێ گۆڕان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، مه‌ترسی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان نابێت، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی "بێگومان مه‌ترسیی ده‌بێت، ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كه كه‌مێك گرژی تێبكه‌وێت".
پێشتریش سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، 18 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌رجێك به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێ گۆڕان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیی دوو له‌سه‌ر سێی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
دوێنێش فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا 20ی ئه‌یلول په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
بڕیاریشه رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له دوێنێوه بانگه‌شه ده‌ستی پێكردووه.
PM:04:02:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4114
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت