لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، خاڵه‌كانی یه‌كێتی به گشتی كۆمه‌ڵێك شتی چاكیان تێدایه و به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه به میكانیزمێكی سه‌ركه‌وتوو، به زه‌مانه‌تێكی بڕواپێكراو جێبه‌جێ بكرێن، په‌رله‌مان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كارا ده‌كرێته‌وه".
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه ئێستا له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه په‌رله‌مان كارا و ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌شدار بن، خاڵه‌كانی یه‌كێتی به گشتی كۆمه‌ڵێك شتی چاكیان تێدایه و به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
شوان رابه‌ر روونیكرده‌وه، هه‌ندێك له خاڵه‌كان هه‌مان خاڵ و داواكاری كۆمه‌ڵ و گۆڕانن، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌ت و میكانیزمی جێبه‌جێكردنیان.
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وتیشی "ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه به میكانیزمێكی سه‌ركه‌وتوو، به زه‌مانه‌تێكی بڕواپێكراو جێبه‌جێ بكرێن، په‌رله‌مان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كارا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه له 14-9 كارا بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و كاته زۆر نزیك و كه‌مه، ئه‌گه‌ریش چه‌ند رۆژێك دوابكه‌وێت ئاساییه له‌پێناوی به‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان، چونكه گفتوگۆكان چه‌ند رۆژێكیان ده‌وێت تا هه‌موو لایه‌ك رێكده‌كه‌ون، رێككه‌وتنه‌كه‌ش واژوو و به‌رجه‌سته ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "زه‌حمه‌ته په‌رله‌مان بێ كۆمه‌ڵ و گۆڕان كارا بكرێته‌وه، كاراش بكرێته‌وه نوقسانه و كێشه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ڕێككه‌وتنی نێوان پێنج لایه‌ن پێكهاتووه، هه‌موو پۆسته‌كان تێكهه‌ڵكێش و له‌بری یه‌كترن و به‌م پێنج لایه‌نه دراون، بۆیه كێشه بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروست ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی به نایاسایی و نا سیاسی ده‌نرێت، له‌وانه‌شه یه‌كێتی و یه‌كگرتووش بێ كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاماده‌ی ئه‌و كاره نه‌بن".
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ له كاتێكدا دوێنێ له شاری هه‌ولێر وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر، ئه‌میری ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه. ئێستاش پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر له ئاستی باڵا له كۆبوونه‌وه‌دان، هه‌ر ئه‌مڕۆش پارتی و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
شه‌وی رابردووش سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "دوێنێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی ماڵی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كردووه و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردووه و رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی نزیكبۆته‌وه و به‌م ده‌سته‌یه‌وه په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه".
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و له رۆژی 5-9-2017ه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 22-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:01:36:12/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت