كۆمپانیای رۆزنه‌فت و حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی راكێشانی بۆری هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی هه‌رێم بۆ توركیا، كۆمپانیای رۆزنه‌فت و حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسی رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كردووه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، كۆمپانیای رۆزنه‌فت بڕی 1 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ راكێشانی بۆری گازی سرووشتی بۆ توركیا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه راكێشانی بۆرییه‌كه ساڵی 2019 بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ك ساڵی 2020 هه‌نارده‌كردنی گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی ئه‌و بۆرییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بۆری هه‌نارده‌كردنی گازی سرووشتی هه‌رێم توانای گواستنه‌وه‌ی ساڵانه 30 ملیار مه‌تری سێجا گازی سرووشتی ده‌بێت.
AM:09:48:18/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5501
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت