بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دهۆك رووی دا
پێوانی گوڕی بوومه‌له‌رزه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 38 كیلۆمه‌تر له قه‌زای ئاكرێ-ی سه‌ر به شاری دهۆك رووی دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2017/9/18 له كاتژمێر 4:05 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 38 كیلۆمه‌تر له قه‌زای ئاكرێ و 56 كیلۆمه‌تر له پارێزگای دهۆك رووی دا.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "بوومه‌له‌رزه‌كه به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و به توندی 3.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر رووی داوه".
له ماوه‌ی رابردوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له سنووری ئیداری راپه‌ڕینی دا و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
AM:09:58:18/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7209
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت