وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوێكی جیهانی
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ئه‌ندامی فراكسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كشتوكاڵی ئۆرگانیك (IFOAM).
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند كه "فراكسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كشتوكاڵی ئۆرگانیك (IFOAM) بڕوانامه‌ی ئه‌ندامێتی ده‌به‌خشێته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان و، لیژنه‌یه‌كی باڵای كشتوكاڵی ئۆرگانیكیش له ھه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی ھه‌رێم ده‌بێته سه‌رۆكی".
فراكسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كشتوكاڵی ئۆرگانیك سه‌رجه‌م ڕێكخراو و ده‌زگا جیھانییه‌كان ئه‌ندامن تیایدا و ژماره‌یه‌كی زۆر له بڵاوكراوه و CD ی تایبه‌ت به ڕێباز و سیستمی كشتوكاڵی ئۆرگانیك (ئه‌و كشتوكاڵه‌ی ھیچ جۆره ماده‌یه‌كی كیمیایی له پێگه‌یاندنیدا به‌كارنایه‌ت) بۆ گشت دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌نێرێت بۆ ئاشنابوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ به‌ئه‌ندامبوونی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌و فراكسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه، لیژنه‌یه‌كی باڵای كشتوكاڵی ئۆرگانییش به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی ھه‌رێم دروست بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م لیژنه باڵایه بریتیه له دروستكردنی وێستگه‌ی توێژینه‌وه له ھه‌ر پارێزگایه‌ك و پێكھێنانی تیمی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به كشتوكاڵی ئۆرگانیی".
*كشتوكاڵی ئۆرگانی به‌و جۆره كشتوكاڵه ده‌وترێت كه له‌به‌رھه‌مھێنانی به‌رھه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا ھیچ جۆره ماده‌یه‌ك یان په‌ینێكی كیمیایی به‌كارناھێنرێت، به‌ڵكو به شێوه سروشتیه‌كه‌ی به‌رھه‌مده‌ھێنرێت كه بۆ ته‌ندروستی ئێجگار باش و سه‌لامه‌ته و ھیچ ده‌رھاویشته‌یه‌كی مه‌ترسیداری نییه كه ماده كیمیاییه‌كان دروستی ده‌كه‌ن.
PM:10:58:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت