سلێمانی... لەرووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی
وێستگە نیوز-
لەسەر شەقامی سەرەکی ئەزمەڕ سەرووی چاڤی لاند لە سلێمانی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ئۆتۆمبێل بە یەکیانداداو لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوەو بەهۆیەوە حەوت کەس بوونە قوربانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە: ڕووداوێکی هاتوچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە لەنێوان ئوتومبیلێکی جۆری BMW و فۆرد تۆرۆس ڕوویدا.
هەروەها باس لەوەشکرابوو: لە ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداو شەش کەسی تریش برینداربوون.
AM:08:45:09/09/2017
ئهم بابهته 6394
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت