له رووداوێكی هاتووچۆدا 5 ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده برینداربوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی – كه‌لار 5 هاوڵاتی برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2017/9/4 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی - كه‌لار له نزیك گوندی ره‌ندی علی خان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری سه‌نی وه‌رگه‌ڕا.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "لـــه ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بوون بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له باوه‌نوور چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سێ له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلیمانی كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه برینداره‌كان له‌یه‌ك خانه‌واده‌ن و دانیشتووی شاری كه‌لارن.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه كه هۆكاری رووداوه‌كه خێرایی زیاد و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێره‌كه‌ی بووه به یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ.
PM:04:34:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4370
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت