به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س بریندار بوون
وێستگه نیوز -
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌نزیك ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، دوو كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، لێپرسراوی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرونیش ئاشكرایده‌كات، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
نه‌قیب قادر فه‌قێ ڕه‌سوڵ لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون به ترافیك ئێف ئێمی وت: "كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی (دوكان ـ سلێمانی) و له‌نزیك گوندی (یاران به‌گی) سه‌ر به‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا دا و هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ش برینداربون".
وتیشی: "رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تدا روویداوه".
نه‌قیب قادر فه‌قێ ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ردوو شۆفێره‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گیانله‌ده‌ستدانی تێدا نه‌بووه".
PM:06:12:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2603
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت