له رووداوێكدا دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ دوو منداڵ به رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 5:15 خوله‌ك پاش ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( كیا/سیراتۆ) و ( پیكاب/ نیسان) پێشبڕكێ ده‌كه‌ن دوو منداڵیان به ناوه‌كانی ( هـ . س . ب ) ته‌مه‌ن 5 ساڵان ڕه‌گه‌زی نێر، وه ( م . ع . ع ) ته‌مه‌ن 6 ساڵان، ڕه‌گه‌زی نێر شێلا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "هه‌ردوو منداڵه‌كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینن و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای رووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان پێشبڕكێیان كردووه و دواتر كۆنترۆڵیان له‌ده‌ست داوه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "دوای گه‌یاندنی ته‌رمی منداڵه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كرانه‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
PM:08:39:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3522
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت