پاسەوانەكانی ئەردۆغان تۆمەتباركران بەهێرشی سەر خۆپیشاندەرە كوردەكان لە واشنتۆن

‌پاسەوانەكانی ئەردۆغان بەدڕندانەترین شێوە پەلاماری كوردەكانیان دا

وێستگە نیوز-

دادگای باڵای واشنتۆن 19 گومانلێكراوی بۆ هێرشەكەی سەر خۆپیشاندەرە كوردەكان لە بەردەم كۆشكی سپی ئاشكراكرد، كە 15یان ئەندامی فەرمی ئاسایشی توركیان.
 
رۆژی چوارشەممە دادگای باڵای واشنتۆن ناوی ئەو 19 كەسەی ئاشكراكرد و هەر 19یانی بەوە كرد تۆمەتبار ، كە توندوتیژیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، بە گوێرەی یاسای سزای ئەمریكا زیاترین سزا بۆ ئەو تاوانە 15 ساڵ زیندانە.
 
دادگای واشنتۆن لەمانگی حوزەیراندا ناوی 16 گومانلێكراوی راگەیاند، بەڵام دوێنێ سیانی دیكەش بەو گومانلێكراوانە زیادكران، 15 كەس لەو 19 كە گومان لێكراوە ئەندامی فەرمی ئاسایشی توركیان.
 
پێویستە بوترێت لە مانگی ئایاردا لەكاتی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ و ئەردۆغان لە كۆشكی سپی، ژمارەیەك هاوڵاتی كورد لە بەردەمی كۆشكی سپی گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان دژی فاشیزمی توركیا بەرێوەبرد، لەناكاو پاسەوانەكانی ئەردۆغان هێرشیان كردە سەر خۆیشاندەران، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەك هاوڵاتی كورد بە قورسی برینداربوون، ئەو هێرشە كاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و دەزگا ئاسایشییەكانی ئەمریكای لێكەوتەوە دژی ئەردۆغان و پاسەوانەكانی.



PM:02:54:31/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو