دوای وتاره‌كه‌ی ترەمپ، پاكستان سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بۆ وڵاته‌كه‌ی دواده‌خات
خۆپیشاندانی ژمارەیەک پاکستانی دژی لێدوانەکانی ترامپ
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیسلام ئاباد رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێكی بچووك دژی تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆك ترەمپ ئه‌نجامدرا كه گوایه ئیسلام ئاباد جه‌نگی ئه‌فغانستان درێژ ده‌كاته‌وه، پاكستان سه‌ردانێكی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دواخستووه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئالیس وێڵز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری باشووری ئاسیا وابڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ترەمپ له 21ی مانگی هه‌شتدا سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكای له ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند.
وته‌بێژه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیسلام ئاباد وتی: "له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی پاكستان سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دواخراوه بۆ كاتێك كه هه‌ردوولا رێكه‌ون له‌سه‌ری".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانیش به‌یاننامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به دواخستنه‌كه و هیچ لایه‌كیان هۆكاری دواخستنه‌كه‌یان ڕوون نه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه‌ی كه له پاكستان كار ده‌كه‌ن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له ئاگاداریدان.
سه‌رچاوه: VOA
AM:08:34:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت