ترەمپ: ئامادەین رێکەوتنی نوێ لەگەڵ تاران ئەنجام بدەین

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن رێکەوتنی نوێ لەگەڵ تاران ئەنجام بدەن سەبارەت بە کۆتایهێنانی بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی لەو وڵاتە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی سەبارەت بە رێکەوتنەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و رایگەیاند: "دەزانین کە ئەم رێکكەوتنە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و ئەو کاتە ئێران بەتەواوەتی ئازاد دەبێت و دووبارە دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی راگەیاند، "ئەمە بارودۆخێک نیە قبوڵ بکرێت، ئێران بە بەتاڵی دانانیشین و موشەک دەهاوێژن و دەڵێن بۆ هۆکاری تەلەفیزیۆنیە بەڵام من وای نابینم".

دۆناڵد ترەمپ هەرچەند ئاشکرای نەکرد کە ئایا ئەمریکا لە رێکكەوتنە ناوکییەکە دەکشێتەوە پێش کۆتایی هاتنی ماوە دیاریکراوەکە یاخوود نا، بەڵام ئاماژەی بە ئەوە کرد، کشانەوە لە رێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت، لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکووردا.

هــ. ر


AM:09:30:01/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 2998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو