تره‌مپ دژی توركیا تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌

‌ترەمپ و ئەردۆغان

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکی نوێیدا پشتیوانی بۆ ئەو قەشەیە دەربڕی، کە لەلایەن تورکیاوە دادگایی دەکرێت.


دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی، "قەشە ئەندەر برانسۆن پیاوێکی خانەدانە، لە تورکیا رووبەڕووی چەوساندنەوە بووەتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک".

ترەمپ دەڵێت: "بانگەشەی ئەوە دەکەن، سیخوڕە، بەڵام من لەو زیاتر سیخوڕم".

هەروەها هیوای ئەوەی خواست رێگەی پێبدرێت، بگەرێتەوە نێو خێزانەکەی.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم پشتیوانیەی ترەمپ لەو قەشەیە، ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر بکات و کاردانەوەی بەرپرسانی باڵای تورکیای بەدوادابێت.

قەشە ئەندەر برانسۆن، کە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە تورکیا نیشتەجێیە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکەی 2016ی تورکیا دەستگیرکراوە و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبنەوە، سزاکەی دەگاتە نزیکەی 35 ساڵ زیندانی.

هــ. ر


AM:10:37:18/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 5662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو