دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا روویاندا

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
دوو تەقینەوە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا ئەنجامدران و 14 کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، تەقینەوەی یەکەم بریتی بووە، لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی شوڕتلرابعە لە باشووری رۆژئاوای بەغدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا چوار ژن کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەی دووەم بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ئەبودشیر لە باشووری بەغدا ئەنجامدراوە. لەو تەقینەوەیەشدا دوو کەس کوژراون و سێ كه‌سی دیکەش بریندار بوون.


AM:10:54:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو