بارسێلۆنا.. هه‌وڵی دووهه‌م پوچه‌ڵكرایه‌وه و چوار هێرشبه‌ر كوژران
پۆلیسی کەتەلۆنیا.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز- رویته‌رز
پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه چوار هێرشبه‌ریان كوشتووه، كاتێك هێرشبه‌ره‌كان ویستوویانه هاوشێوه‌ی دوێنێ به بارهه‌ڵگرێكه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی چوار هێرشبه‌ریان له ناوچه‌ی كامبریلس باشوری شاری به‌رشلۆنه كوشتووه‌و هێرشبه‌رێكی تریان برینداركردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بارهه‌ڵگرێك له‌شاری به‌رشلۆنه خۆی كرد به ناو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و له‌ئه‌نجامدا 13 كه‌س كوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كان بارهه‌ڵگری دووهه‌میان چه‌ند كه‌سێكی برینداركردووه، به‌ڵام پۆلیس به‌زوویی هێرشه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و چوار هێرشبه‌ریان كوشتووه‌و یه‌كێكی تریان بریندار كردووه.
له‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ 17ی ئاب 1017 داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی بەرشەلۆنە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ، هێرشبەرەکان "سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی بوون".
AM:08:26:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت