نەوزاد ھادی، پاڕێزگاری ھەولێر رایگەیاند: جبەخانەیەکی ھێزەکانی زێرەڤانی لە کەمپی پێشووی کۆریەکان لە باشووری رۆژئاوای ھەولێر تەقیوەتەوە.
هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر راشگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هیچ هه‌وڵێكی تیرۆرستی نییه و خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نییه.
هاوكات لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی بە میدیای رووداوی وتووه: "چەند کابینەیەکی چەک و تەقەمەنی زێرەڤانی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر گڕیانگرتووە، بەهۆی ئەمەش چەکەکانی ناویان تەقیونەتەوە".
عەزیز وەیسی ئاماژەی بەوەشدا: تەقینەوەی کۆگاکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
فەرماندەیی زێرەڤانی دەکەوێتە پشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هاوكات تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له شوێنی رووداوه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئەمە دووەمجارە لەم مانگەدا کۆگای چەک و تەقەمەنی زێرەڤانی لە هەولێر گڕبگرن و بتەقنەوە. پێشتر ئێوارەی رۆژی سێشەممە 5ی ئابی2017 کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر گڕیگرت و دواتر تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
PM:11:16:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوه‌ته‌وه