هاتوچۆی راپه‌ڕین: ئۆتۆمبیلی گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ لە هەولێر سوتێنرا
ئۆتۆمبیلە سوتاوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كه شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبیلی گه‌وره به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سوتێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی راپه‌ڕین له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاشكرایكرد كه شه‌وی هه‌ینی 25ی ئابی 2017، ئۆتۆمبیلی عه‌میدی هاتوچۆ، شاخه‌وان محه‌مه‌د له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر سوتێنراوه.
وه‌ك لاپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، عه‌مید شاخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی راپه‌ڕینه و روداوه‌كه‌ش جگه له زیانی مادده‌ی، زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
PM:06:40:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8490
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت