لە چەمچەماڵ سێ چه‌كدار ئۆتۆمبێلێكیان له فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ ده‌ركرد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت سێ چه‌كدار چوونه‌ته ناو فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ و به زۆره‌ملێ ئۆتۆمبێلێكی ده‌ستبه‌رداگیراوی خۆیان ده‌ركردووه و ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه ده‌ستگیركراون.
حاكم ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر دووی نیوه‌ڕۆ له‌كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منییان هه‌بووه بۆ ئاماده‌كاری جه‌ژن، به‌ڵام سێ چه‌كدار چوونه‌ته بینای پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ویستوویانه ئۆتۆمبێله‌كه ببه‌ن.
ناوبراو وتی "له‌و كاته‌دا كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كه نه‌یانهێشتووه ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به زۆره‌ملێ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردووه و ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر بیناكه‌دا كردووه، دواتر به‌هاوكاری هێزه‌كانی ناوخۆ ئه‌و سێ چه‌كداره ده‌ستگیركراون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرایه‌وه".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتی: "ئه‌و كه‌سانه خۆیان به پێشمه‌رگه ناساندووه، به‌ڵام هێشتا نازانین پێشمه‌رگه‌ن یان نا، وه‌ك رای خۆیشم ئه‌و كاره له كه‌سانێك ناوه‌شێته‌وه كه وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان هه‌ڵگرتبێت".
ناوبراو وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری كرایسله‌ری ره‌ش بووه و تابلۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێوه بووه، بۆ به‌دواداچوونی زیاتر په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌وه كردووه ئاخۆ ئه‌و تابلۆیه هی ئه‌وانه یان ساخته‌یه".
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه پێشمه‌رگه‌ش بن ئه‌وا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دێته خه‌ت و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كۆكن كه ده‌بێت ئیجرائاتی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت".
PM:06:36:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت