له‌ روداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگه‌ نیوزـ

لە روداوێکی هاتوچۆ لەسه‌ر رێگای خەلەکان –دوكان، ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم ده‌بیلو لەگەڵ مینی پاسێك به‌ریه‌ك كه‌وتن و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2017، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندێکی سەربە ناحیەی خەلەکان چوارکەس گیانیان لەدەستداو روداوەکە چەند بریندارێکیشی لێکەوتەوە.  

رووداوه‌كه‌ لە نزیک گوندی باداوان-ی نزیک ناحیه‌ی خەلەکان روویداوه‌ و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش ئاگری گرتوەو دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتنیش، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونەتەوە.


PM:06:39:20/08/2017






ئه‌م بابه‌ته 3838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو