نما نه‌وشیروان مسته‌فا: ریفراندۆم پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیه
نما نه‌وشیروان
وێستگه نیوز -
نما نه‌وشیروان هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌نها به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم دروست ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به ئاماده‌سازی و كرداری پراكتیكی و بونیادنان هه‌یه.
نما نه‌وشیروان له وتارێكدا رایگه‌یاندووه كه "ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ما و پایه‌یه‌ك دروست ئه‌بێت، كه ڕه‌حمه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا له چه‌ند بۆنه و جێگایه‌كی جیاوازدا بناغه‌ی بۆ داڕشتوه، ئه‌وانیش بریتین له: سیستمێكی حكومڕانی دیموكراسی، كه خۆی ئه‌بینێته‌وه له‌بوونی په‌رله‌مانێكی چالاك و ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزی چه‌كدار و ئاسایشی نیشتیمانی كه بتوانێت پارێزگاری له سنوره‌كانمان بكات و ئاسایشی ناو خۆمان بپارێزێت و په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان و وڵاتانی دراوسێ".
نما نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "ریفراندۆم له‌م كاته‌دا به‌شتێكی پێویستی نازانم، چونكه ئه‌زانم هه‌موو كوردێك له هه‌ر شوێنێك بێت له‌گه‌ڵ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندایه و، ئه‌شزانم ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم به به‌ڵێ یان نه‌خێر بێت نه ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست ئه‌كرێت نه دروستی ئه‌كه‌ن".
وتیشی: "لای من ئه‌مه ته‌نها پڕوپاگه‌ندی حیزبی و شه‌خسی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و قسه‌ی بڕیقه‌داره".
هه‌ر له‌و وتاره‌دا نما نه‌وشیروان باس له‌وه‌ده‌كات كه "دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نها موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌مو حیزب و هێز و تاكێكی كوردستانیه. به درێژای نۆ ساڵی رابردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێكۆشاوه بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی مۆدێرن، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان ئه‌وێ، فه‌رموو با دامه‌زراوه‌كان و په‌رله‌مان به‌هێز بكه‌ین و قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاك بكه‌ین، داد و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ینه‌وه، ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز و باش دروست بكه‌ین و بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكه‌ین، كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن به باشترین شێوه پێشبخه‌ین، به‌رنامه‌یه‌كی باش بۆ بوژاندنه‌وه كشتوكاڵ دابنێن و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین و ئاسایشی خۆراك دابین بكه‌ین، كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وڵاته‌كه‌مان چاك بكه‌ین، هێزی چه‌كدار و ئاسایشمان یه‌ك بخه‌ین و بیكه‌ین به هێزێكی نیشتیمانی، گه‌نده‌ڵی بنبڕبكه‌ین، په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی پارچه‌كانی تر چاك بكه‌ین و په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ چاك بكه‌ین، له‌دوای ئه‌وانه ده‌توانین ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین".
له كۆتایی وتاره‌كه‌شدا ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "به‌ڵێ بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی په‌رله‌مانیی، ژیانی دامه‌زراوه‌یی و یاساسه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبون، نه‌خێر بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و به‌رده‌وامبون و درێژه‌دان به شكستی سیاسی و ئیداری و ئابووری" .
PM:08:24:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت