لیژنه ھاوبه‌شه‌كان ھاوڵاتیان له جۆره خۆراكێك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
له‌لایه‌ن لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بڕێك قارچكی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، سه‌رۆكی لیژنه‌كان-یش ئاگاداری ھاوڵاتیان ده‌كاته‌وه له به‌كارنه‌ھێنانی.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ھۆی نه‌زانینی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی ئه‌و قارچكانهی له‌بازاڕه‌كان به شێوه‌ی ھه‌ڵڕژاو (فهل) ده‌فرۆشرێت، لیژنه ھاوبه‌شه‌كان له‌ھه‌ر دووكان و جێگایه‌ك لێی بفرۆشترێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
گۆران قادر وتی: "پێكھاته‌ی خۆراكی له قارچكدا به‌جۆرێكه ناتوانرێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت رۆژ به‌كار بھێنرێت".
وتیشی: "به‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه، به‌ھا خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و قارچكه‌كه ده‌بێت به مادده‌یه‌كی ژه‌ھراوی كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ھه‌یه".
سه‌رۆكی لیژنه ھاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له دوو رۆژی رابروودا، لیژنه ھاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك قارچكی ھهڵڕژاوی ماوه نه‌زانراودا گرتووه و ته‌له‌ف كراوه".
وتیشی: "بۆیه داوا له ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان، خۆیان له‌به‌كار نه‌ھێنانی قارچكی ھه‌ڵڕژاو (فهل) به‌دوور بگرن ھه‌روه‌ھا داوا له فرۆشیاران ده‌كه‌ین به‌ھیچ جۆرێك كڕین و فرۆشتن به قارچكی ھهڵرژاوهوه نه‌كه‌ن".
PM:05:48:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت