عیراق ساڵانە بە بەھای پێنج ملیار دۆلار مادە خۆراکییەکان ھاوردە دەکات
وێستگه نیوز ـ
راوێژکاری بازرگانیی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، بڕی ھاوردەی عیراق لە ئامێر و مادە خۆراکییەکان و بەشی وڵاتەکەشی لەو ھاوردەیە ئاشکرا دەکات.
ناسر بەھزاد، راوێژکاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: ساڵانە عیراق بە بەھای 1.5 ملیار دۆلار ئامێری جۆراو جۆر لە قورسەوە بۆ سووک لە وڵاتانی دەرەوە ھاوردە دەکات، بەشی وڵاتەکەی لەو ھاوردەیە 5٪ تێپەڕ ناکات.
راشیگەیاند: ساڵانە عیراق بە بەھای پێنج ملیار دۆلار مادە خۆراکییەکان ھاوردە دەکات، بەشی ئێرانیش لەو بڕە دەگاتە 25٪.
ئاماژەی بەوەش کردووه: ئێران ماشینی قورس و ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و ئامێرە پیشەسازییەکان و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و مادە خۆراکییەکان و بابەتی جوانکاری و فەرش و مادە پترۆکیمیاییەکان و بەرھەمە نەوتییەکان و کەرەستە و مادەی بیناسازی و میوە و سەوزە و بەرھەمە ئاژەڵییەکان و کانزا و پێستە و چەند کەرەسەتەیەکی دیکەش ھەناردەی عیراق دەکات.
دەربارەی نەبوونی چەند بەرھەمێکی دیکەی ئێرانی لە عیراق وتی: "نەبوونی بازاڕی پێویست و میکانیزمی تایبەت بۆ ساخکردنەوەی ئەو بەرھەمانە، وا دەکەن نەتوانین زۆرێک لەو کەرەستانەی ئێران دروستیان دەکات، بۆ عیراقی بنێرین".
هــ. ر
PM:11:19:08/04/2018
ئهم بابهته 1880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت