دوای فڕاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە فەرهاد سەنگاوی ئازادکراوە

‌فەرهاد سەنگاوی دوای ئازادکردنی -فۆتۆ:پشتیوان جەمال

وێستگه‌ نیوز ـ
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2017، چەند چەکدارێکی نەناسراو فەرهاد سەنگاوی لە ماڵی برایەکیدا لە سلێمانی دەفڕێنن و دواتر ئازادی دەکەن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند، چەکدارەکان نەناسراوبوون، دوای ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی برایەکی لە سلێمانی دەیفڕێنن، لەنێو ئۆتۆمبێل زۆری لێدەدەن و سووکایەتی زۆری پێدەکەن و دواتر لە شوێنێکی سلێمانی ئازادی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، دوای ئازادکردنی، بڕیارە فەرهاد سەنگاوی لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز بکات.

پێشتر چه‌ند شایه‌تحاڵێك به‌ ئێن ئاڕ تیان راگه‌یاندووه‌، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی نه‌خێر فرێندراوه‌.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ڕیفراندۆم کردووە.

فەرهاد سەنگاوى دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتى ئازادە چۆن هەڵویست وەردەگرێت و ئەویش ئازادە چی دەکات.

فەرهاد سەنگاوی، ئەندامى ئەنجومەنى جوڵانەوەى نەخێر لەئێستادا لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لێرە وایە، هەرکاتێک لەگەڵیدابیت پیاوى چاکى، هەرکاتێک بۆچونت جیاوازبوو و لەگەڵیدا نەبى خائین و خۆفرۆشى".

سەنگاوى ئاماژەى بەوەکرد هەرکاتێک ڕەخنە لەناو حزب نەما و ڕیتم و سیستمى ڕیخستن و پەیرەو پرۆگرام نامێنێت کاتى ئەوەدێت ڕاستەوخۆ بۆ گەل قسە بکەى.

وتیشى: "یەکێتى لە سەردەمى شاخدا هێزێکى نمونەى جیهانى بووە ، بەڵام لە ئێستادا جیاوازە".

رۆژی 8ی ئەم مانگە جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا سەبارەت بە ریفراندۆم راگەیەندرا و فەرهاد سەنگاوی کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بوو بەشداربوو، بەڵام دواتر بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ناوبراو لە ریزی حزبەکە دەرکرا. 


PM:01:39:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 7312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو