سه‌ره‌ڕای لابردنی، بانوون به‌ڵێن ده‌دات له‌پێناو تره‌مپ خه‌بات بكات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
ستیف بانون راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه رۆژی هه‌ینی كۆشكی سپی به‌جێهێشت رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتكردن له‌پێناو دۆناڵد تره‌مپدا.
دوای چه‌ند هه‌فته‌ك له پێشبینییه‌كان و له كه‌شێكی نائارامی كۆشكی سپی‌دا دواجار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری دا ده‌ستبه‌رداری ستیف بانون گه‌وره راوێژكاری بێت.
دوێنێ هه‌ینی ساره هاكابی وته‌بێژی كۆشكی وتی: "ستیف بانون ده‌سته‌به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه"، به‌ڵام رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی نزیك له كۆشكی سپی باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ستیف بانونی له پۆسته‌كه‌ی داوه.
ستیف بانون یه‌كێك بوو له راوێژكاره نزیكه‌كانی تره‌مپ و راوێژپێكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بووه.
هه‌روه‌ك ناوبراو راوێژكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بووه، به‌ڵام بوونی له كۆشكی سپی جێی مشت‌ومڕ بوو.
بانون كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌واڵی "Breitbart"بوو كه ئاڕاسته‌یه‌كی راستڕه‌وانه‌ی هه‌بوو، هانی تره‌مپی دا به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بباته‌سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكاری نزیكی سه‌رۆكدا له‌نێویاندا جارید كوشنه‌ر، زاوای سه‌رۆك ناكۆك بوو.
پێگه‌ی "Breitbart" رایگه‌یاند كه بانوون له هه‌ینییه‌وه ده‌ستی كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی له "Breitbart News" وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و به "پاڵه‌وانێكی جه‌ماوه‌ری" وه‌سفی كرد.
بانوون بۆ پێگه‌ی "بلومبێرگ نیوز" وتی: "گه‌ر ناڕوونییه‌ك هه‌بێت رێگه‌م پێبده‌ن روونیبكه‌مه‌وه، من كۆشكی سپی به‌جێده‌هێڵم و ده‌ڕۆم بۆ خه‌باتكردن له‌پێناو تره‌مپ و له دژی نه‌یاره‌كانی له كاپیتۆڵ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و جیهانی كاركردندا".
ساره هاكابی وته‌بێژ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جۆن كیلی ئه‌مینداری گشتی كۆشكی سپی و ستیف بانوون رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی دواڕۆژی كاركردنی ستیف بێت له كۆشكی سپی".
AM:09:06:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت