تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری گه‌وره راوێژكارێكی ده‌بێت
ستیف بانون
وێستگه نیوز – كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه ستیف بانون گه‌وره راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی كۆشكی وتی: "ستیف بانون ده‌سته‌به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه"، به‌ڵام رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی نزیك له كۆشكی سپی باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ستیف بانونی له پۆسته‌كه‌ی داوه.
ستیف بانون یه‌كێك بوو له راوێژكاره نزیكه‌كانی تره‌مپ و راوێژپێكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بووه.
هه‌روه‌ك ناوبراو راوێژكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بووه، به‌ڵام بوونی له كۆشكی سپی جێی مشت‌ومڕ بوو.
بانون كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌واڵی "بریتبارت" بوو كه ئاڕاسته‌یه‌كی راستڕه‌وانه‌ی هه‌بوو، هانی تره‌مپی دا به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بباته‌سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكاری نزیكی سه‌رۆكدا له‌نێویاندا جارید كوشنه‌ر، زاوای سه‌رۆك ناكۆك بوو.
PM:11:10:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت