هاوڵاتییه‌ك له به‌رانبه‌ر گوندی ئه‌ڵمانی له كه‌لار له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كوژرا
ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئابی 2017، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا له قه‌زای كه‌لار كوژرا.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەجۆری توێتا لەشەقامی دەروازەی قەزای کەلار بەرامبەر گوندی ئەڵمانی بەکوژراوی دۆزرایەوە.
ده‌شڵێت: "بەوتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتیە ناوی (ئه‌میر سابیر قادر) لەدایکبووی 1974ەو پیشەی گۆڕینەوەی دراوەو دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای کەلارە، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو تائێستا هۆکاری کوشتنی ئەو هاوڵاتیە نادیارەو پۆلیس لەسەر روووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە".
AM:10:53:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4342
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت