ته‌رمی ژنه كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری وه‌رگیرایه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌و ژنه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به چه‌قۆ كوژران، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه وه‌رگیرایه‌وه.
د. محه‌مه‌د نوری، له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌سوكاری ئه‌و ژنه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به چه‌قۆ كوژرا، له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگیرایه‌وه و بردیانه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر".
شه‌وی 23-6-2017 ژن و پیاوێك له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی به چه‌قۆ كوژران، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری هه‌ولێَر بوون و ماوه‌یه‌ك بوو هاتبوونه شاری سلێمانی و خاوه‌نی دوو منداڵیش بوون.
دوای كوشتن‌یان، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه 7 تۆمه‌تیار ده‌ستگیركران كه دوویان برای ژنه‌كه و یه‌كێكیشیان برای پیاوه‌كه بوو، پۆلیسی سلێمانیش هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕانده‌وه.
چه‌ند رۆژێك دوای رووداوه‌كه كه‌سوكاری پیاوه‌كه، ته‌رمی پیاوه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی رووداوه‌كه تا چه‌ند رۆژی رابردوو ته‌رمی ژنه‌كه له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی بوو، به‌پێی یاسای پزیشكی دادیش ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه وه‌رنه‌گیرایه‌ته‌وه ئه‌وا دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ له بوونی ئه‌و ته‌رمه‌كه له پزیشكی دادیی، وه‌كو ته‌رمی بێخاوه‌ن له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌خاك ده‌سپێردرا.
AM:11:04:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 13534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت