ئه‌ردۆغان: سیاسه‌ت گۆڕه‌پانی مه‌رده‌كانه
وێستگه نیوزـ
لە رێوڕەسمی چالاکییەکانی 16یەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک پارتی)، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئه‌و حزبه، لە پارکی ھاریکالاردیاری لە ئەنقەرە وتارێکی پێشکەش کرد و راگه‌یاند كه "سیاسه‌ت گۆڕه‌پانی مه‌رده‌كانه".
ئەردۆغان له وتاره‌كه‌یدا رەخنەی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی وڵاته‌كه‌ی گرت و رایگەیاند: "سیاسەت گۆڕەپانی مەردەکانە، ئەگەر دەتانەوێت سەرکەوتن بەدەست بھێنن و بتانەوێت دەسەڵات بگرنە دەست، دەبێت کار بکەن و ئارەق بڕێژن و خەبات بکەن، ئەگینا بە رەخنەگرتن لە گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی بە دەسەڵات ناگەن."
ئه‌ردۆغان به پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كیی وڵاته‌كه‌ی وت: " بە ئەنجامدانی ھەموو جۆرە درۆ و گەندەڵییەک نا‌توانیت شکست بە ئاک پارتی بھێنێت،ئەگەر مەردی، سەرەتا راستگۆ بە و لەم رێگەیەدا چی دەڵێی ئەوە ئەنجام بدە".
سه‌باره‌ت به ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی توركیا له ساڵی 2019، ئه‌ردۆغان وتی: " لە پێناو شەرمەزارنەبوون بەرامبەر بە شەھیدانی 15ی تەمموز و شەھیدانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دواجار کوژرانی ئەرەن-ی رۆڵەکەمان لە قەرەدەنیز کە تەمەنی ساڵ بوو، بەم ئامانجانەمان دەگەین. بۆیە لە ھەڵبژاردنەکانی 2019 جارێکی دیکە بە شێوەیەکی بەھێزتر ھەروەک لە ساڵی 2002 ەوە تائیستا، نوێ دەکەینەوە".
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وتی: "دورخستنه‌وه‌ی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە رێکخراوی فه‌تحوڵا گیوله‌ن و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە ھەیە لە پارتەکەمان ئەرکی سەر شانی ھەموومانە، ھەرگیز لێبووردە نابین بەرامبەر ئەمە".
AM:10:16:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت