وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌ن
زیگمار گابرێل
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لایه‌نگرانی سه‌رۆكی توركیای تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵی هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ره‌خنه تونده‌كانی سه‌رۆكی توركیا له به‌رلین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێـكی بۆ كه‌ناڵی NTV وتی: "ئه‌و شێوازه تونده‌ی ئه‌ردۆغان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رلیندا گرتوویه‌تییه به‌ر، پـێده‌چێت وای له هه‌ندێـك كه‌س كردبێت هه‌وڵی هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌راسانكردنی هاوسه‌ره‌كه‌م بده‌ن".
وتیشی: "ئه‌مه ئاكامێـكی زۆر خراپ و ناخۆشی ئه‌و شێوازه لێدوانانه‌یه كه سه‌رۆكی توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كات". به‌ڵام زیگمار گابرێل هیچی له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه باس نه‌كرد.
به‌پـێی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونی بنكه ته‌ندروستیـیه‌كه‌یه‌وه كه له‌وێ پـزیشكی ددانه چه‌ند په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ ئنكی گابرێل هاوسه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌كراوه.
پاشان زیگمار گابرێل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی (پارتی سۆشیال دیموكرات) له ناوچه‌ی سارلاند له ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه "زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی توركیا خاوه‌ن بیروبۆچونی دیموكراسین و پشـتیوانی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زۆرێـك له توركیا هه‌ن چاویان له‌سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیایه بۆ پشـتیوانیكردن له دیموكراسی له توركیا".
پـێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له لێدوانێـكیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن رووی ده‌می كرده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و پـێیوت: " ۆ كێیت قسه بۆ سه‌رۆكی توركیا بكه‌یت؟ سنووری خۆت بزانه. ده‌یه‌وێت وانه‌مان پـێ بڵێت... چه‌ندت له جیهانی سیاسه‌تدا به‌سه‌ر بردووه؟ ته‌مه‌نت چه‌نده؟".
له لێدوانێـكی دیكه‌شیدا، ئه‌ردۆغان داوای له ئه‌ڵمانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه‌كان كرد ده‌نگ به پارتی ئه‌نگێلا مێركل و پارتی سۆشیال دیموكرات و پارتی سه‌وز نه‌ده‌ن. ده‌ڵێت ئه‌مانه دوژمنی توركیان.
PM:09:48:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت