ئه‌ردۆغان: ده‌وڵه‌تی كوردی به سووكایه‌تی ده‌زانم بۆ برا كورده‌كانم
سه‌رۆك كۆماری توركیا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه "به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی كوردی. من ئه‌مه به سووكایه‌تی ده‌زانم بۆ برا كورده‌كانم".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی 39یه‌مینی موختاره‌كاندا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان وتی: ''گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی باری نائاسایی كه له ئێستادا هه‌یه، چییه؟ له‌ناوبردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی لانه‌كانیان و ده‌رهێنانیان و له‌ناوبردنیانه، چونكه تاو ئه‌و كاته‌ی گه‌له‌كه‌ی من له باشووری خۆرهه‌ڵات و له خۆرهه‌ڵات، به خۆشگوزه‌رانی نه‌گات، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، نه‌ماتوانیوه ئه‌و لێپرسراوێتییه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان، به‌جێبگه‌یه‌نین''.
سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به هه‌ستیارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی باكووری سووریاوه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئێمه به هیچ شێویه‌ك رێگه به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. با ئه‌وه‌ش بڵێم، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی كوردی. من ئه‌مه به سووكایه‌تی ده‌زانم بۆ برا كورده‌كانم. به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه برا كورده‌كانمان هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ن له باكووری سووریا له باشووری توركیا پێكهاته‌یه‌كی له‌و جۆره بێته ئاراوه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه ویستیان ئه‌نجامی بده‌ن چی بوو؟ ئه‌وه‌بوو كه له رێگه‌ی درووستكردنی راڕه‌وێكی تیرۆره‌وه له باكووری سوریا، بگه‌نه ده‌ریای ناوه‌ڕاست. به‌ڵام با ببوورن له جودی و ته‌ندوره‌ك چیمان كردبێت له قه‌ندیل و گابار چ بكه‌ین و له به‌ستله‌ر-ده‌ره‌له‌ر چ بكه‌ین، له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه ئه‌وانه ببینین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ئه‌نجامدانی هه‌مان كار''.
راشیگه‌یاند كه ''ئه‌وه باش ده‌زانین كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، هه‌ستیارییه‌كان و داواكارییه‌كانی توركیا ده‌بێته جێگه‌ی باس، ئه‌وانه‌ی كه باسی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و وانه ده‌ده‌نه ئێمه، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نێن. ئه‌وانه‌ی كه به‌و داخه‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه كه توركیایه‌ك هه‌بێت هه‌رچییه‌كیان ویست ئه‌نجامی بدات، هه‌موو داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكات و ئاماده‌ی به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانیان بێت، كاتێك ئێمه له‌سه‌ر ئه‌جێندای خۆمان ده‌ڕۆین، هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه نیشان ده‌ده‌ین، ده‌هری ده‌بن''.
PM:06:12:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت