ئارام محەمەد: لەمڕۆوە زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە خاوەن کۆلێژێکی پزیشکیی زۆر باش
وێستگه نیوزـ
لەکاتی بەڕێوەچوونی پانێلێک لە زانکۆی هەڵەبجە، كه بەبۆنەی 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بهرێوهچوو، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، فەرمانی دەرکردووە و لەمڕۆوە زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە خاوەن کۆلێژێکی پزیشکی زۆر باش.
ئەمڕۆ شەممە، 16-03-2024، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی له پانێلهكهدا پێشکەشکرد و باسی چەند پرسێکی کردو وتی، "بەداخەوە تائێستا وەک پێویست قەرەبووی خەڵکی هەڵەبجە نەکراوەتەوە. لە دوای رزگارکردنی عێراق و لەناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری بەعس، دەبووایە دەسەڵاتدارانی عێراق جیددیتر بن لە قەرەبووکردنەوە و بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجە".
وتیشی: "دەمەوێت ئەو موژدەیە بە هەموو لایەک رابگەیەنم، ئەمڕۆ فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەستی سەرۆکی زانکۆکە دەکەم و لەمڕۆوە زانکۆکە دەبێتە خاوەن کۆلیژێکی پزیشکی. داوا لە خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی زانکۆی هەڵەبجە ببێتە زانکۆیەکی زۆر باش و خاوەن کواڵێتییەکی بەرز".
PM:04:43:16/03/2024
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت