سودانی داوای كۆتاییهێنان به كاره‌كانی یونامی له عێراق ده‌كات
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێی نامه‌یه‌كه‌وه داوا له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات له ساڵی 2025دا كۆتایی به كاره‌كانی یونامی له عێراق بهێنرێت.
دكتۆر عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه و تیایدا هاتووه "شانازی زیاترم هه‌یه كه داوا بكه‌م ئه‌م نامه‌ی ئێستا و هاوپێچهكهی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هاوبه‌ش بكرێت و وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوبكرێته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كه له نامه هاوپێچهكهدا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كرێت، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان راده‌ستی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق بكرێته‌وه".
له نامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه "حكومه‌تی عێراق هه‌موو هاوكارییه‌ك له پێناو به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات".
رۆژی 6ی شوباتی 2024، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، وتارێكی تایبه‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشكێشكرد و رایگه‌یاند، له كۆتایی مانگی ئاداری 2024 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پۆسته‌كه‌م جێده‌هێڵم.
یونامی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان به‌مشێوه رووانین و كاره‌كانی له عێراق روونكردووه‌ته‌وه:
یونامی: نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی)، نێرده‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌ته كه له ساڵی 2003 ه‌وه و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره 1500 دامه‌زراوه.
ئه‌ركی پێسپێردراو ی یونامی بریتییه له پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ و هاوكاری بۆ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی وه‌ك به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی سیاسیی گشتگیر و ئاشته‌وایی نیشتمانی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پلاندانان بۆ سه‌رژمێریی نیشتمانی و ئاسانكاری كردن بۆ گفتوگۆی نیشتمانی له‌نێوان عێراق و دراوسێیه‌كانیدا و گه‌شه‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازیی یاسایی و دادوه‌ری.
هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبهشكارانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئه‌رك بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی هه‌وڵه مرۆیی و گهشهپێدانییهكانی ئاژانس و فه‌ند و به‌رنامه تایبه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PM:02:09:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت