هه‌زاران كه‌س ره‌فه‌ح به‌جێده‌هێڵن و ئیسرائیل ته‌قه له ئاواره‌كان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له باشووری شاری غه‌ززه، هه‌زاران كه‌س ده‌ستیان كردووه به به‌جێهێشتنی شاره‌كه، هێزه‌كانی ئیسرائیلیش ته‌قه له ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
له كاتێكدا، له رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردووه، ئاواره‌كان له شاری ره‌فه‌ح كه ده‌كه‌وێته باشوری كه‌رتی غه‌ززه، به‌رده‌وامن له جێهێشتنی شاره‌كه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئایاری 2024، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئیسرائیل له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه، ته‌قه‌یان له ئاواره‌كان كردووه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی عه‌بسان له خۆرهه‌ڵاتی خان یونس، بۆردومانی خانوویه‌كیان كردووه و بووه‌ته هۆی كوژرانی 8 كه‌س.
ئه‌مه له كاتێدایه، ئه‌مڕۆ ده‌زگای فریاگوزاری و هاریكارای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین UNRWA رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاره‌كه، ژماره‌ی ئاواره‌كانی ره‌فه‌ح بۆ 110 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له تویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ زیادبوون و چڕبوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، ده‌ركردن و ئاواره‌بوونی زۆره‌ملێ به‌رده‌وامه و راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 110 هه‌زار كه‌س، له ره‌فه‌ح هه‌ڵهاتوون و به دوای سه‌لامه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه له سه‌رانسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه كه دۆخێكی گوزه‌رانی زۆر سه‌خت و ترسناك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هیچ شوێنێكی سه‌لامه‌ت نییه و ده‌ڵێت: "تاقه هیوایه‌ك كه هه‌بێت، بریتییه له ده‌ستبه‌جێ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی به په‌له".
هه‌مو ئه‌وه له كاتێدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، ده‌زگای ناوبراو رایگه‌یاند له رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه، نزیكه‌ی 80 هه‌زار فه‌له‌ستینی، شاری ره‌فه‌ح-یان به‌جێهێشتووه و هۆشداریدا به‌وه‌ی سه‌رتاپای كه‌رتی غه‌ززه، شوێنێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی ئایار، رایگه‌یاند سوپا داوای له هاوڵاتیانی هه‌ندێك ناوچه‌ی ره‌فه‌ح كردووه، به‌ره‌و خان یونس بڕۆن، تاكو دووربن له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كه به‌م نزیكانه ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ته ئاواره‌كان كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باكوور یان نزیك نه‌بنه‌وه له شورا ئه‌منییه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باكووری دۆڵی غه‌زه، چونكه شاری غه‌ززه هێشتا ناوچه‌ی "شه‌ڕێكی ترسناكه".
رۆژی دواتر، واته سێشه‌ممه‌ی رابردوو، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی دیوی فه‌له‌ستینی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح-ی كردووه كه كه‌رتی عه‌ززه له خاكی میسر جیاده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، له پرۆسه‌یه‌كی چۆڵكردنی بێسه‌روبه‌ری پڕ له نیگه‌رانی و ترس‌دا، به هه‌زاران كه‌س شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ره‌فه‌ح، پڕ بووه له خه‌ڵك كه به پێ یان به ئۆتۆمۆبێل كه‌وتوونه‌ته ڕێ. ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌یه، به خۆیان و كهلوپهلهكانیانهوه، له‌ناو ئۆتۆمۆبێل و بارهه‌ڵگر یان عارهبانهكاندا كه‌وتوون به‌سه‌ریه‌كدا كه گوێدرێژ رایاندهكێشێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كارمه‌ندانی رێكخراوه فریاگوزارییه‌كان، دوای حه‌وت مانگ له شه‌ڕ، به هه‌ڵه‌داوان كه‌وتوونه‌ته یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه پێی بژین.
هه‌مو ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئیسرائیل زیاد له جارێك رایگه‌یاندووه به نیازه په‌لاماری شاره‌كه بدات و "حه‌ماس له‌ناو ببات" وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یڵێت.
PM:04:00:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت